1 قراءة دقيقة
نیشتیمان



نیشتیمان
جەستەم کرمی بووە

چاوم بۆتە کەواسووری

بەر لەشکری کۆرۆنای دراوسێ

هیچ لە ئەندامەکانی جەستەی ناناسێ

رۆژێک جەرگم داخ دەکات

رۆژێك بنەگەی لەناو قوڕگم هەڵدەدات

سینگم بۆتە گۆڕستانی گەنجانی ئازا

دەستم لەرزەکی گرتووە

مێشکم تاسایە

نازانێ کۆرۆنا بکوژێت

یان چاوەکانم دەربهێنێت

عباس نادر / هەولێر

١٠/٧/٢٠٢٠




تم عمل هذا الموقع بواسطة