مقالات ٭ بە پێنووسی : عزيزة فرحو ، بە زمانی عەرەبی .
چـەنـد راسـتـیـیـەک دەبـێ هـەسـتـی پـێـبـکـرێ . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ٭ بە پێنووسی : عزيزة فرحو ، بە زمانی عەرەبی . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وەلاتانی جیهانی سێیەم ژێردەستەی رۆژئاوای ئاوروپان و ئەوان فەرمانرەواییی دیرۆک و جۆگرافیایان دەکەن و گەلانیان دەکەن بە کۆیلەی خۆیان ، سامانیان دەدزن ، داهاتیان زەوتدەکەن ، سەرکردەکانیان دادەنێن ، سیاسەتەکانیان دادەرێژن ، ئەوان ئۆپۆزسیۆنەکانیان دروستدەکەن ، و ئەوان لایەنگریی شۆرشەکانیان دەکەن و بەکرینی سەرکردەکانیان دایاندەمرکێننەوە ، داوایان لێ دەکەن داوای ئازادییەکانیان بکەن ، بۆ ئەوەی چەکەکانیان بەکار بهێنن لە شەرەکانیان کە پەرەیان پێداوە بە دزینی سامانی وەلاتەکانیان ، دەستەی ناودەولەتیش (نەتەوە یەکبووەکان) نەدەبوو ، ئەگەر تەنیا بۆ خەلەتاندنی ئەوان ، و بۆ دۆزینەوەی شێوەکانی بەرەواکردنی کۆیلەکردنیان و بەکارهێنانیان ، و بۆ بەهەڵەتێگەیاندنی ئەو داماوانە گوایە بۆ پاراستنیان و پارێزگاریکردن لە مافەکانیان نەبوایە ، جا رێگا چۆنە بۆ ئازادبوونمان لە درندەییتان ؟ {هەر ئەمەش قەیرانی شارستانییەتە ، وەک ئەوەی نوسەر لە پەرتوکەکەی کە ناونیشانی ـ قەیرانی شارستانییەت ـ ە ، ناوی لێ ناوە} ، ئێمەش هەتا ئێستا دەنویسین و دەبێژین : ئەمریکا کشیا ، و تورکیا رێککەفت ، و روسیا نەیار بو ، و بەریتانیا مانگرت ، و ئەلمانیا پشتەوانی کرد ، و ئێران روخیا ، و ئیسرائیل پێشکەفت ، و و و ، دۆزەخ جێتان بێ ئەی نامەردینە .