أتوسد حواف الذكرى
في بيتنا القديم
تحلق بي أرجوحة
على جذع زيتونة عجوز
سنونو يفرد أجنحته
والحبل الغليظ
يطلق سراح الجسد الصغير
كثوب يرقص على حبل الغسيل
السماء غادة ساحرة
تتسربل بثوبها الفضفاض
تسكب اللون الأزرق
على وجهي
تبادلني ابتسامة غامضة
في وجه مصقول
يحدق بي
لوحة دون إطار
رسم دون أشكال..
صوت أمي يربكني
كما الريح
يضرب الأغصان
…..
حان وقت الدرس
…..
أشيع أحلامي من النافذة
الطائرة الورقية
تطوف في سماء عالية
يمسكها طفل صغير
بخيط تشده أنامل هشة
وابنة الجيران
تركض بمروحة من ورق
تدور
كفراشة
تاركة أجنحتها
على مسطرة من خشب
وجسدي الصغير
يود أن يطير
هۆنراوەیەکی هیام الفرشیشي
گۆڕینی بۆ سەر زمانی کوردی : عباس نادر قادر
خەونە نەرمەکان
دەست لەسەر سەرینم دادەنێم تا بچمە لێواری بیرەوەرییەکانم
لە ماڵە کۆنەکەمان
جۆلانەیەك لەسەر قەدی دار زەیتوونێكی پیر
منی هەڵدەفڕاند
هەر وەک چۆن چۆلەکە باڵەکانی لێک دەدات
پەتە ئەستوورەکە
لەشی منداڵی بچووک ئازاد دەکات
وەك جلکی سەرتەنافەکان سەما دەکات
ئاسمان کچێکی جوانکیلەی سحراویە
وەک ئەوەی جلکێکی فراوانی لەبەر کردبێ
ڕەنگی شینی ئاسمان بەسەر روخسارم دادەبارێنێ
زەردەخەنە ی نادیار دەگۆڕینەوە
بەرووێکی بریسکاویەوە
لێم دەڕوانێ
تابلۆیەک بێ چوارچێوەیە
وێنەیەك بەبێ شێوەیە
دەنگی دایکم ڕامدەچڵەکێنێ
هەروەك چۆن با لە گەڵاکان دەدات
ئێستا کاتی وانە خوێندنە
لە پەنجەرەکەوە خەون دەبینم و یادەوەرییەکانم بەبیر دێتەوە
کۆلارە کاغەزەکان
لە ئاسمانی بەرزدا دەسووڕێنەوە
منداڵێکی بچکۆڵانە بە سەرە پەنجە نەرمەکانی
بە داوێک دەستی پێوەگرتووە
کچە دراوسێکەمان
بەدوای فڕفڕۆکە کاغەزەکەدا ڕادەکات
کە وەک پەپوولە
دەسووڕێتەوە
باڵەکانی لەسەر ڕاستە داریەکە
بەجێ دەهێڵێ
لەشی منیش بچکۆڵەیە
دەیەوێت بفڕێت